بۆچی قوتابی خوێندنگای خۆش ناوێت ....

    به‌لاڤكرن: په‌روه‌ردا به‌رده‌ره‌ش
    11 شوبات 2013

  • دیدارێكى تایبه‌ت


دیدارەکی تایبەت لە گەل بەریز ( عبدالقادر عبداللە ) سەرپەرشتیاری کارگیری لە پەروەردەی بەردەرەش لە وولامی چەند پرسیارەکدا بەم شیوەیە بۆ مان دوا ..

دیدار : دلشاد شاکر بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی بەردەرەش ..

١- روونکردنەوەیەک لە سەر پەروەردەو فێرکردن ؟ وەک پێناسەیەک ؟

وولام عبدالقادر عبدالله : په‌روه‌رده‌وفێركردن زۆر پیناسه له‌خۆده‌گریت به‌ڵام ئه‌وه‌ی من په‌سندی ده‌كه‌م ئه‌وگۆڕانكاریانه‌یه‌ كه‌ له‌ره‌فتاری مرۆڤ رووده‌دات وده‌كرێت بڵێین به‌مرۆڤایه‌تی كردنی مرۆڤه .

٢- ئەو ھۆکارانە چین وا لە قوتابی دەکات پەیوەست نەبێت بەخوێندن ؟

بەریزیان ووتی : ا . ره‌فتارو هه‌لس وكه‌وتی ناپه‌روه‌رده‌یی هندێ له‌مامۆستایان .

ب- نه‌شاره‌زایی مامۆستایان لایه‌نی ده‌روونی وله‌ رێبازه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌ .

ج-نه‌گونجانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌گه‌ل ژین وژینگه‌ی قوتابی .

د- زالبوونی فیكری عه‌سكه‌رتاریه‌ت له‌هزری كۆمه‌لگا .

ھ - كه‌می كاتی خوێندن وزۆری ئه‌رك

٣- ئایا جیاوازی چی یە لە نێوان خوێندن لە سالانی رابردوو بەراوورد لە گەل ئێستا ؟

بەریزیان ووتی :سالانی رابردوو قوتابی كێمتر بوو وته‌نیا خولیاوی خوێندن وخوێندنه‌وه‌ بوو ومامۆستایان ده‌یانتوانی به‌ئاسانی كونترۆل بكه‌ن چونكه‌ ئه‌و ته‌كنه‌لۆجییه‌ی ئێستا به‌ئاسانی له‌به‌رده‌ستی هه‌موو كه‌سێكه‌ پیشان بوونی نه‌بوو وقوتابییان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سودی لێ وه‌رگرن زه‌ره‌ربه‌خۆیان ده‌گه‌ینن ودوورده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌خوێندن وزانست .

٤- لە گەل ھەبوونی پێداویستی فەراھەم بۆ خوێندن کە چی قوتابی حەزی لە خوێندن نیە ؟ لێک دانەوەی تۆ بۆ ئەم بابەتە چییە ؟

بەریزیان ووتی :نه‌بوونی پلان بۆ ژیانی هه‌رمرۆڤێك ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌بیته‌ نیگه‌تیڤ وره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رینی ده‌كاته‌ سه‌رژیانی وقوتابییان وخانه‌واده‌كانییان له‌م رووه‌وه‌ زۆر كه‌متر خه‌من .

٥- ئایا مامۆستا کاریگەری ھەیە لە سەر دەروونی قوتابی ؟

بەریزیان ووتی : بێگومان چونكه‌ قوتابی به‌چاویكی رێزه‌وه‌ ته‌ماشای مامۆستا ده‌كات ئه‌گه‌ر مامۆستاكه‌ خۆی ناسی وئه‌رك ومافی خۆی زانی ئه‌وه‌ كاریگه‌ری ئه‌رینی ده‌كاته‌ سه‌رقوتابی وقوتابییه‌كی باوه‌ڕ به‌خوو بوو لێ ده‌رده‌چی وبه‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ده‌بیته‌ هۆی داڕمانی كه‌سایه‌تی قوتابی .

٦- ھەبوونی ھاورێیەتی لە نێوان مامۆستاو قوتابی تا چەند پێویستەوکاریگەرە ؟

بەریزیان ووتی : تامامۆستا نه‌توانی هاوڕێیه‌تی ته‌واو دروست بكات له‌نێوان خۆی وقوتابی ناتوانیت ئامانجه‌كانی په‌روه‌رده‌ بپێكی ونابیت مامۆستا دیوارێكی دروست بكات له‌نێو خۆی وقوتابی وانیشان بدات من به‌رز و تۆ نزم .

٧- رێگا چارە چییە تۆ وەک سەرپەرشتیارەکی کارگێری بۆ ئەوەی قوتابی بەروویەکی گەشەوە روو لە قوتابخانە بکات ؟

بەریزیان ووتی : سڕینه‌وه‌و بنبڕكردنی فه‌رهه‌نگی تووندو تیژی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن وهه‌موو كه‌سێك بۆی نه‌بی ببیته‌ مامۆستابه‌لكو پیوه‌رێك هه‌بی وفه‌راهمكردنی خواردن له‌قوتابخانه‌كان وتابكرێت كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوتابییان له‌پۆلێك ودرێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خوێندن .

٨- دوا ووتەت لە سەر ئەم بابەتە چییە وەک بۆچوونی خۆت تایبەت ؟

بەریزیان ووتی : ره‌خساندنی كه‌ش وهه‌وایه‌كی ئارام بۆقوتابی كه‌ ئامانجی چوونی بۆ قوتابخانه‌ فێربوون بیت نه‌ك ته‌نیا ده‌رچوون وبه‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه .

لە کۆتایی دا زۆر سوپاسی بەریز ( عبدالقادر عبداللە ) دەکەین کە زۆر بە دلەکی فرەوان توانی وولامی پرسیارەکانمان بداتەوە ھیوادرین توانیبمان تیشک بخەینە سەر چەند بابەتیک و سودیک لەم دیدارەتان وەرگرتبيت ..... 

راگەیاندنی پەروەردەی بەردەرەش /  2/11/2013